بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

رێباز حه‌ملان بووبێت به‌ پارتی بۆیه‌ ده‌ستبه‌كار بۆته‌وه‌

13 کانونی یەکەم 2017

به‌رپرسێكی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت پێده‌چێت رێباز حه‌ملان بووبێت به‌ پارتی بۆیه‌ وه‌كو وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌ستبه‌كار بۆته‌وه‌.

دانا عه‌بدولكه‌ریم، به‌رپرسی تیمی حكومه‌ت له‌ ژووری په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان  راگه‌یاند "وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ و گۆڕان رێگه‌ی لێگیراوه‌ هه‌م له‌ وه‌زیره‌كانی و هه‌میش له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌ جۆرێكه‌ له‌ كوده‌تا".

دانا عه‌بدولكه‌ریم وتی‌: "ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی‌ رێباز حه‌ملان وه‌ك وه‌زیری دارایی و ئابووری بڕیارێكی كه‌سییه‌ و پێده‌چێت بووبێت به‌ پارتی".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێیوایه‌ حه‌ملان بووبێت به‌ پارتی بۆیه‌ ده‌ستبه‌كاربۆته‌وه‌، دانا عه‌بدولكه‌ریم ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ ناكرێت جگه‌ له‌وه‌ی بووبێت به‌ پارتی".

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌كو گۆڕان به‌دواداچوون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ له‌لایه‌ن حه‌ملانه‌وه‌ ناكه‌ن، به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه‌ "ئیمه‌ به‌ فیعلی دوو ساڵه‌ له‌ حكومه‌ت نین و داوامان له‌ پارتی كردووه‌ حكومه‌تی كاتی دروست بكه‌ین، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ پارتی نایه‌وێت حكومه‌ته‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌".

پێشتر رێباز حه‌ملان له‌ پشكی گۆڕان وه‌كو وه‌زیری دارایی ده‌ستبه‌كاربوو، به‌ڵام زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ به‌هۆی گرژی په‌یوه‌ندییه‌كانی گۆڕان و پارتی له‌و پۆسته‌ دوورخرایه‌وه‌، پێش ریفراندۆمیش حه‌ملان وازهێنانی له‌ گۆڕان راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ وه‌كو وه‌زیری دارایی ده‌ستبه‌كار بۆوه‌.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥