بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلول ده‌كرێت

13 کانونی یەکەم 2017
هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلول ده‌كرێت و له‌دوو ڕۆژی داهاتووشدا خشته‌یه‌كی نوێی موچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌،.

 

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، بلاودەکرێتەوە  ، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، یاخود پێنجشه‌ممه‌ خشته‌یه‌ك بۆ موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران بڵاوبكرێته‌وه‌و واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ به‌فه‌رمی ڕابگه‌یه‌ندرێت.
 هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، حكومه‌ت بڕیاریداوه‌ له‌م مانگه‌دا موچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان دابه‌شبكات و كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ بهێنێت، به‌جۆرێك موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی هیچ داموده‌زگایه‌ك نه‌كه‌وێته‌ ساڵی 2018.
له‌زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه‌و له‌گه‌نجینه‌كانیشه‌وه‌ لیستی موچه‌ی فه‌رمانگه‌كان ئاماده‌كراوه‌.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥