بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

جارێكی دیكە موچە كەمدەكاتەوە

12 کانونی یەکەم 2017

وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستان، بریاریداوە، بودجەی وەزارەتی پێشمەرگەو موچەی پلەباڵاكانی وەزارەتەكە كەم بكاتەوە بەڕێژەی سەدا 33.

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە  رایگەیاند، لە سەروو لیواوەو فەرماندەكان موچەكانیان كەم دەكرێتەوەو بە گشتی رێژەی سەدا 33ی بودجەی وەزارەتەكە كەمدەكرێتەوە.

ئەو بەرپرسە وتیشی" لە ئێستادا مووچەی ئەو كەسانە قابیلی دەستكاریكردنە بە تایبەت ئەوانەی پلەكەیان لیوایە".

ئەمەش لە كاتێكدایە حكومەتی هەرێم بەهۆی لەدەستدانی زۆربەی سەرچاوەكانی داهات و نادیاری داهاتی مانگانەوە، جارێكی تر بەشێك لە مووچەی كەمكردەوە.

لە مانگی دووی ساڵی ڕابردوەوە، حكومەتی هەرێم مووچەی فەرمانبەرانی بۆ كەمتر لە نیوە كەمكردەوە و لە ماوەی ڕابردویشدا چەندجارێك ڕایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران زیاد دەكاتەوە، بەڵام ئێستا لەبری زیادكردنەوە، مووچەی ئەوانەش، كە پاشەكەوتی لێ‌ نەكراوە كەمدەكرێتەوە و دابەشكردنی نیومووچەش دەبێتە دوو مانگ جارێك.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥