بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

ئاراس شێخ جه‌نگی: زانیاری ورد و نهێنیم لایه‌ كێ كه‌ركوكی به‌ ده‌سته‌وه‌دا

12 کانونی یەکەم 2017

ئاراس شێخ جەنگی، نامەیەک ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت کە ئامادەیە چەندین زانیاری ورد و گرنگ سەبارەت بە لەدەستدانی کەرکوک لە کۆبونەوەیەکی کراوەی پەرلەماندا بخاتە ڕوو.

ئاراس شێخ جەنگی، لەو نامەیەیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، بڵاویکردەوە رایگەیاند، '' بەداخێكی زۆرەوە هێشتا ئەو قسەڵۆك و وتی وتیانە هەر ماون كە گوایە لەدەستدانی كەركوكی خۆشەویست و ناوچەكانی تری كوردستان بەهۆی (خیانەت) و رێكەوتنی نهێنی یەوە بووە لەگەڵ هێزە عیراقی و ئێرانی یەكان وە لەبەر ئەوەی بەندە هەندێك زانیاری گرنگ و وردم لایە دەربارەی ئەو كارەساتە''.

هەروەها دەشڵێت: "بۆیە لە رێی ئەم نامەیەوە ئێوە و هەموو خەڵكی كوردستان ئاگادار ئەكەم كە ئامادەم بێم لەبەردەمی ئێوەی بەڕێزدا و بە ئامادەیی تێكڕای دەزگا ئیعلامیەكان هەموو راستیەكان سەبارەت بەو بابەتە ئاشكرا بكەم بەمەرجێك دانیشتنەكە كراوە بێت و راستەوخۆ پەخش بكرێت''.

ئاراس شێخ جەنگی لەبارەی هۆکاری ئەم داوایەی لە پەرلەمان، دەڵێت '' بۆ ئەوەی كۆتایی بهێنرێ‌ بەم درۆ و دەلەسانەی كە جگە لە چەواشەكردنی رای گشتی هیچ مەبەست و مەرامێكی نییە. چاوەڕێی وەڵامی بەڕێزتانم لەگەڵ رێزی بێ‌ پایانمدا''.

دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان، هێزه‌ عیراقییه‌كان له‌ هه‌ڵمه‌تێكی فراواندا توانیان زۆربه‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌ و پێشمه‌رگه‌ش له‌و ناوچانه‌ پاشه‌كشه‌ی كرد.

هاوكات له‌سه‌ر پرسی كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركوك، لێدوانی جیاواز بڵاوكرایه‌وه‌ و تا ئێستا هۆكاره‌ راسته‌قینه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌.


 
دەقی نامەکەی ئاراس شێخ جەنگی بۆ پەرلەمانی کوردستان: 

بەڕێزان.. خوشك و برایانی پەڕلەمانتار لە پەڕلەمانی كوردستان
سڵاوێكی گەرم
بەداخێكی زۆرەوە هێشتا ئەو قسەڵۆك و وتی وتیانە هەر ماون كە گوایە لەدەستدانی كەركوكی خۆشەویست و ناوچەكانی تری كوردستان بەهۆی (خیانەت) و رێكەوتنی نهێنی یەوە بووە لەگەڵ هێزە عێراقی و ئێرانی یەكان وە لەبەر ئەوەی بەندە هەندێك زانیاری گرنگ و وردم لایە دەربارەی ئەو كارەساتە، بۆیە لەڕێ‌ ی ئەم نامەیەوە ئێوە و هەموو خەڵكی كوردستان ئاگادار ئەكەم كە ئامادەم بێم لەبەردەمی ئێوەی بەڕێزدا و بە ئامادەیی تێكڕای دەزگا ئیعلامیەكان هەموو راستیەكان سەبارەت بەو بابەتە ئاشكرا بكەم بەمەرجێك دانیشتنەكە كراوە بێت و راستەوخۆ پەخش بكرێ‌ بۆ ئەوەی كۆتایی بهێنرێ‌ بەم درۆ و دەلەسانەی كە جگە لە چەواشەكردنی رای گشتی هیچ مەبەست و مەرامێكی نی یە. چاوەڕێ‌ ی وەڵامی بەڕێزتانم لەگەڵ رێزی بێ‌ پایانمدا.
 
                                                                     براتان 
                                                              ئاراس شێخ جەنگی 
                                                                   12/12/ 2017​

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥