بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

"عەبادی موچە‌و بودجە بۆ هەولێر نانێرێت"

12 کانونی یەکەم 2017

ئارێز عەبدوڵڵا سەرۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یەكێتی‌ لەئەنجوومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق ئاماژە بەوە دەكات، كە حەیدەر عەبادی‌ ئامادە نییە "بەهیچ شێوەیەك بودجەو موچەی‌ فەرمانبەران‌و خانەنشینانی‌ كوردستان بنێرێت"، بەرپرسی‌ پەیوەندییەكانی‌ دەرەوەی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانیش دەڵێت “عەبادی‌ دەیەوێت كاتەكە بكوژێت تا كاتی‌ هەڵبژاردنەكانی‌ عێراق نەیەتە پای گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستان".

هەفتەنامەی ئاوێنە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەزاری، هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بڵاویكردووەتەوە، كە "حەیدەر عەبادی‌ بەهۆی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچە جێناكۆكەكانەوە توشی جۆرێك لە “غروری سیاسی” بووە لەبەرانبەر هەرێمدا".

هۆشیار سیوەلی راشیگەیاند "هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەیە، كە لەئایاری‌ ساڵی‌ داهاتوودا ئەنجامدەدرێت‌‌و لایەنە سیاسییە عێراقییەكان لەنێویشیاندا عەبادی كار بۆ ئەوە دەكەن لەسەر حسابی هەرێمی كوردستان دەنگەكانیان زیاتر بكەن".


بەقسەی ناوبراو "ئەگەر هۆكاری ئەم عینادییەی عەبادی بریتی بێت لەوەی، كە حساباتی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق دەكات، رەنگە بیەوێت كاتەكە بكوژێت تا هەڵبژاردنەكان نەیەتە پای گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستان".

هاوكات سەرۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یەكێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان لەئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق، رایگەیاند "عەبادی‌ بەهۆی‌ ئەو پشتیوانییە هەرێمی‌‌و نێودەوڵەتییەوە لەدژی‌ ریفراندۆم بەدەستی‌ هێنا بەتایبەتی پشتیوانی ئەمەریكا، بەهۆی‌ دۆخی‌ ئابووری‌ سەختی‌ كوردستان‌و هەلومەرجی‌ پڕ لەململانێی‌ سیاسی‌ ناوخۆی‌ هەرێمەوە كار لەسەر چۆكپێدانی‌ كوردستان دەكات".

ئارێز عەبدوڵڵا راشیگەیاند "سەڕەرای‌ هەوڵەكانی‌ ناوخۆو گوشاری‌ دەرەكیش بۆ ئەنجامدانی‌ گفتوگۆ، بەڵام هێشتا عەبادی‌ ئامادە نییە دانوستان لەگەڵ‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بكات".

هەروەها وتیشی‌: “عەبادی‌ بەهیچ شێوەیەك ئامادەش نییە موچە‌و بودجە بۆ كوردستان بنێرێت".

ئەمە لەكاتێكدایە، كە عەبادی‌ پێشتر رایگەیاند بوو “بەشێك لەكوردەكان خۆیان داوایان لێكردووە بودجەو موچەو پارە بۆ هەرێمی‌ كوردستان نەنێرێت".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥