به‌غدا:هیچ جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بارزانی ناکات "بارزانى هیچ جۆره‌ شه‌رعیه‌تێكی نه‌ماوه‌"

18 تشرینی یەکەم 2017

ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى عێراق داوا له‌ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق ده‌كات هیچ جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بارزانی نه‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نێت "بارزانى هیچ جۆره‌ شه‌رعیه‌تێكی نه‌ماوه‌".

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ به‌ زمانى عه‌ره‌بى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "هۆشیار عه‌بدوڵا" ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "مه‌سعود بارزانی له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌ و به‌یه‌كجاری كۆتایی به‌ ژیانی سیاسی خۆی بهێنێت، به‌رپرسیارێتی شكسته‌كان ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی خه‌ڵكانی دیكه‌".

ناوبراو راشیگه‌یاندووه‌ "نابێت سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق و دامه‌زراوه‌ فه‌ڕمیه‌كان هیچ جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بارزانی بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچ جۆره‌ شه‌رعیه‌تێكی نه‌ماوه‌".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارزانی، رێزنه‌گرتنی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌".

"هۆشیار عه‌بدوڵا" ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "مانه‌وه‌ی بارزانی له‌ ناو پڕۆسه‌ی سیاسیدا رێگر ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق".

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥