فازیڵ میرانی:"ڕیفراندۆم بۆ دەوڵەت نەبووە"

18 تشرینی یەکەم 2017

فازیل میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، "شتێك نییە بەناوی خاكی كورد یان عەرەب، ئەوەی هەیە خاكی عێراقە"،  ئاشكراشیكرد، ڕێكەوتنیان هەیە بۆ گەرانەوەی هێزەكانی عێراق بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان.

لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (حەدەس)، فازیل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی  راشیگەیاند "ئێمە كار لەسەر برایەتی‌و پێكەوە ژیان لەعێراق دەكەینەوە، نامانەوێت خوێنی پێشمەرگە‌و سوپای عێراق بڕژێت".

سەرەڕای ئەو گرژیی‌و زیانە گەورانەی بەهۆی ڕیفراندۆمەوە بەر هەرێمی كوردستان كەوتوون، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی لەو چاوپێكەوتنەدا جەختدەكاتەوە لەوەی، "ڕیفراندۆم بۆ دەوڵەت نەبووە".

سەبارەت بەڕووداوەكانی كەركوكیش فازل میرانی ڕایگەیاند، "ئێمە لەوڵاتێكی هاوبەشدا دەژین‌و مێژوویەكی هاوبەشمان هەیە، بۆیە نامەوێت قسە لەوە بكەم، كە ڕوویدا، بەڵام ئەوانەی ڕوویاندا كارناكاتە سەر پەیوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی‌و پارتی دیموكرات".

لەبارەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمیشەوە میرانی ڕایگەیاند، "بەڕای من هەرێ‌و بەغدا لەبارودۆخێكی خراپدان، بۆیە ئەستەمە بۆ حیزبەكان بتوانن هەڵبژاردن بكەن، بەڵام ئەمڕۆ پەرلەمان خۆی ئەو پرسە یەكلاییدەكاتەوە".فازیل میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، "شتێك نییە بەناوی خاكی كورد یان عەرەب، ئەوەی هەیە خاكی عێراقە"،  ئاشكراشیكرد، ڕێكەوتنیان هەیە بۆ گەرانەوەی هێزەكانی عێراق بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان.

لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (حەدەس)، فازیل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی  راشیگەیاند "ئێمە كار لەسەر برایەتی‌و پێكەوە ژیان لەعێراق دەكەینەوە، نامانەوێت خوێنی پێشمەرگە‌و سوپای عێراق بڕژێت".

سەرەڕای ئەو گرژیی‌و زیانە گەورانەی بەهۆی ڕیفراندۆمەوە بەر هەرێمی كوردستان كەوتوون، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی لەو چاوپێكەوتنەدا جەختدەكاتەوە لەوەی، "ڕیفراندۆم بۆ دەوڵەت نەبووە".

سەبارەت بەڕووداوەكانی كەركوكیش فازل میرانی ڕایگەیاند، "ئێمە لەوڵاتێكی هاوبەشدا دەژین‌و مێژوویەكی هاوبەشمان هەیە، بۆیە نامەوێت قسە لەوە بكەم، كە ڕوویدا، بەڵام ئەوانەی ڕوویاندا كارناكاتە سەر پەیوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی‌و پارتی دیموكرات".

لەبارەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمیشەوە میرانی ڕایگەیاند، "بەڕای من هەرێ‌و بەغدا لەبارودۆخێكی خراپدان، بۆیە ئەستەمە بۆ حیزبەكان بتوانن هەڵبژاردن بكەن، بەڵام ئەمڕۆ پەرلەمان خۆی ئەو پرسە یەكلاییدەكاتەوە".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥