مەترسی گەورە لەسەر موچەی فەرمانبەران دروستدەبێت

17 تشرینی یەکەم 2017
مەترسی گەورە لەسەر موچەی فەرمانبەران دروستدەبێت
دوای پاشەکشەی ھێزەکانی پارتی لەکێڵگە نەوتیەکانی بای حەسەن و ھاڤاناو کۆنترۆڵکردنیان لەلایەن سوپای عیراق و حەشدی شەعبیەوە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانیش مەترسیەکی گەورە لەسەر موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ئاشکرادەکات، جێگری سەرۆکی لیژنەکەش ڕایدەگەیەنێت، "ئەگەر ئەو کێڵگە نەوتیانەمان لەدەستبچێت، حکومەت ناتوانێت بەسێ مانگ جارێکیش ناتوانێت چارەکە موچەیەک بدات بەفەرمانبەران".

 

 

عەلی حەمەساڵح جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان بەتۆرى هەواڵى سلێمانى ڕاگەیاند، "ئەگەر کێڵگە نەوتیەکانی (خورمەڵە، عەین زالە، بای حەسەن)مان لەدەستبچێت و حکومەتی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی عیراق ڕێکنەکەوێت بۆ دابینکردنی موچە، ئەوا بەسێ مانگ جارێک حکومەتی ھەرێم توانای دابینکردنی چارەکە موچەشی نابێت، چونکە قەرزێکی زۆری کۆمپانیاکانی کەوتۆتەسەر".

وتیشی:"بەلەدەستدانی ئەو کێڵگە نەوتیانە کەمتر لە ٢٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتمان بۆ دەمێنێتەوە، ئەوەش بەشی ھیچ شتێک ناکات، بەلەدەستچونی ئەو کێڵگانەش کاریگەری لەسەر کۆی کێڵگە نەوتەکانی دیکەش دەبێت بەناوچە جێناکۆکەکانیشەوە".

لێدوانەکەی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەکاتێکدایە، دوێنێ کێڵگە نەوتیەکانی بای حەسەن و ھاڤانە لەلایەن سوپای عیراق و حەشدی شەعبیەوە کۆنترۆڵکراو ئەمڕۆش بەرپرسێکی یەکێتیی ئاشکرایکرد، دوای چۆڵکردنی مەخمورو گوێڕو قەراج سوپای عیراق بەرەو کێڵگە نەوتیەکانی خورمەڵە دەچن و کۆنترۆڵی دەکەن.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥