حەشدی شەعبی و سوپای عێراق باشیک و ناوەران و بەرتلە کۆنترۆڵ دەکەنەوە

17 تشرینی یەکەم 2017
ھێزەکانی پارتی قەزای شەنگال و ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخموریان چۆڵکردو ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەبێ بەرەنگاربوونەوە چونە ناو قەزای شەنگال.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کوردسات نیوز کەوتوون پلانی ئەمڕۆی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بریتییە لەناحیەی رەبیعەو دەروازەی سنووری نێوان عێراق و سوریاو چەند ناوچەیەکی تریش.
فەرماندەیەکی ھێزەکانی پێشمەرگەش لەباشیک بەکوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە لەناحیەکانی باشیک و ناوەران و بەرتلە بکشێتەوەو سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دەگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥