له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی‌ كه‌ركوك یه‌كێتی‌ وه‌ڵامی‌ سەرانى پارتی‌ ده‌داته‌وه‌

16 تشرینی یەکەم 2017
له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی‌ كه‌ركوك یه‌كێتی‌ وه‌ڵامی‌ پارتی‌ ده‌داته‌وه‌
وته‌بێژی‌ ره‌سمی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی‌ پڕوپاگه‌نده‌ی‌ میدیاكانی‌ نزیك له‌پارتی‌ دژی‌ یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ شاری‌ كه‌ركوك دێته‌ده‌نگ و رایده‌گه‌یه‌نێت"میدیاكانی‌ نزیك له‌پارتی‌ ماوه‌ی‌ پێنج رۆژ زیاتره‌ ده‌ستیان به‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ كردوه‌".

 

 

سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان  راگه‌یاند: پێموایه‌ میدیاكانی‌ نزیك له‌پارتی‌ ماوه‌ی‌ پێنج رۆژ زیاتره‌ ده‌ستیان به‌شه‌ڕكردوه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌، ئه‌وان زۆر مه‌به‌ستیان یه‌كێتییه‌ وه‌ك له‌حكومه‌تی‌ عیراقی‌، منیش پێموایه‌ به‌ری‌ رۆژ به‌بێژه‌ن ناگیرێت.

وتیشی‌"ئه‌و میدیایانه‌ ئازابونایه‌ له‌ناوچه‌كانی‌ دیكه‌و له‌شنگالیش به‌وشێوه‌یه‌ زانیارییه‌كانی‌ شه‌ڕیان بگواستایه‌ته‌وه‌، چونكه‌ له‌ئێستادا هیچ شتێكی‌ ئه‌وتۆ رووینه‌داوه‌، شه‌ڕته‌واو بوه‌ و پێشمه‌رگه‌ش هاتونه‌ته‌ شوێنه‌كانی‌ خۆیان".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد،"شه‌ڕێك روویداوه‌ بریندارو شه‌هیدمان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ راگه‌یاندنه‌كانی‌ نزیك له‌پارتی‌ ده‌یكه‌ن، كه‌ جلی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌به‌ر پێشمه‌رگه‌ی‌ پارتی‌ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر شاشه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ وابوین، ئێمه‌ وابوین ئه‌وه‌ راست نییه‌ و دووره‌ له‌راستییه‌وه‌".

 

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥