كۆسرەت ڕەسوڵ لەسەر دۆخی كەركوك پەیامێك بڵاودەكاتەوە

16 تشرینی یەکەم 2017

كۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی لەسەر دۆخی كەركوك پەیامێكی بڵاوكردەوەو تێدا "دڵنیایی" دایە خەڵكی شارەكە.

كۆسرەت رەسوڵ لەپەیامەكەی رایگەیاندووە "بەداخەوە هێزەكانی عێراق‌و حەشدی شەعبی دەیانەوێت پەلاماری كەركوك بدەن، هەموو لایەكتان دڵنیا دەكەینەوە، كە ئێمەو پێشمەرگە قارەمانەكان لەكەركوكین‌و بەرگری دەكەین، سەرباری ئەوەی بەهیچ شێوەیەك هێرش ناكەین‌و نامانەوێت دەستپێشخەربین لە شەڕ، بەڵام بەوپەڕی ورەوە بەرگری دەكەین و ڕێگا بەپەلاماردانی كەركوك نادەین".

جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی ئەوەشی راگەیاندووە "داواكاریشین لەخەڵكی قارەمان‌و تێكۆشەرو خۆڕاگری كەركوك لەناوشار هاوكاری هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش بن بۆ باشتر پاراستنی ڕەوشی ناوشار".

پەیامەكەی كۆسرەت رەسوڵ لەكاتێكدایە، كە دۆخی ئەمنی شاری كەركوك لەشەوی رابردووەوە ئاڵۆزی تێكەوتووەو ئاڵۆزییەكانیش تا بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە بەردەوامی هەیە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥