حه‌وت پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌ و 17 پێشمه‌رگه‌ش بێسه‌روشوێنن

16 تشرینی یەکەم 2017
به‌رپرسی میحوه‌ری چواری باشوری كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌بازگه‌ی كه‌یوانیان چۆڵكردوه‌ و هێزه‌كانی عیراقی به‌ره‌و سه‌ربازگه‌كه‌ له‌ پێشڕه‌ویدان. ده‌شڵێت "حه‌وت پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌ و 17 پێشمه‌رگه‌ش بێسه‌روشوێنن".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (16-10) لیوا وه‌ستا ره‌سوڵ به‌رپرسی میحوه‌ری چواری باشوری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ راگه‌یاند، چوار لیوای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سنوری تازه‌خورماتو له‌ به‌ره‌به‌یاندا بۆماوه‌ی چوار كاتژمێر شه‌ڕیان كرد، به‌ڵام هێزه‌كه‌ی عیراق نابه‌رامبه‌ر بوه‌ له‌ڕووی چه‌ك و جبه‌خانه‌وه‌، بۆیه‌ ناچاربون سه‌نگه‌ره‌كان چۆڵبكه‌ن، ئێستاش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوكدا جێگیربون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حه‌وت پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبون و 17ی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك برینداریش هه‌یه‌، له‌ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عیراقیه‌كانیش باس له‌وه‌ده‌كرێت زیاتر له‌ 200 كوژراویان هه‌بێت.
ده‌رباره‌ی هاوكاری هاوپه‌یمانان و فڕۆكه‌كانیان، فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ وتی "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان چاودێری بارودۆخه‌كه‌یان نه‌كردوه‌".
وتیشی "ئاگری شه‌ڕه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ قورستر بو كه‌ چاوه‌ڕێمان ده‌كرد".
سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان، لیوا وه‌ستا ره‌سوڵ به‌رپرسی میحوه‌ری چواری باشوری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وتی "هێزه‌كانی عیراق له‌ پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و سه‌ربازگه‌كه‌ و نه‌مانتوانی به‌رگری بكه‌ین و به‌جێمانهێشت".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥