بڕی موچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران لەلای حکومەتی ھەرێم ئاشکرادەکرێت

19 حوزەیران 2017
بڕی موچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران لەلای حکومەتی ھەرێم ئاشکرادەکرێت و سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانیش، شێوازی دانەوەی ئەو قەرزانە دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت: ئەگەر حکومەت شەفاف بێت، دەتوانێت قەرزەکان بداتەوە.
 

 

د. عیزەت سابیر، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی کوردستان، بە تۆرى سلێمانى ڕاگەیاند: ئێستا حکومەتی ھەرێم بۆ موچەی مانگێکی فەرمانبەران، پێویستی بە ٥٥٠ ملیار دینارە، بەڵام بەرلەوەی پاشەکەوت لەموچەی فەرمانبەران بکات، ٨٥٠ ملیار دیناری پێویست بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەھەموو قەرزەکانی تر، مانگانە حکومەت ٣٠٠ ملیار دینار قەرزی موچەی فەرمانبەرانی دەکەوێتە ئەستۆو دەشڵێت: "ئەگەر حکومەت شەفاف بێت، دەتوانێت سەرجەم قەرزەکان بداتەوە".

د. عیزەت سابیر، کە ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتییە، ئاشکرایکرد فەرمانبەرانی ھەرێم نزیکەی ٧ ملیار دۆلار قەرزیان لەلای حکومەتە، لەبەرامبەریشدا حکومەتی ھەرێم پێنج ملیار دۆلاری لەلای خەڵکە، کە سەرجەمیان قەرزی نیشتەجێبوون و پێشینەکانی ھاوسەرگیری و کشتوکاڵی و پیشەسازی و خانووبەرەن، لەگەڵ قەرزی پارەی ئاوو کارەباو باج.

بەوتەی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، حکومەت ئەگەر کەسانی شارەزاو چالاک لەو بەڕێوەبەرایەتییە دابنێت کە تایبەت بەقەرزەکان بڕیاری لێداوە، بەشێکی زۆر لە قەرزەکان بەرامبەر دەکرێنەوەو دەدرێنەوە، کێشەی ھاوڵاتیان و موچەخۆرانیش چارەسەر دەکرێت.

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥