بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

باڵیۆزی بەڕیتانیا : ئێستا بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان گونجاو نییە

19 حوزەیران 2017

باڵیۆزی بەڕیتانیا لە عێراق ڕایگەیاند لە سەردانەکەیدا بۆ "باکوری عێراق" داوایکردووە پەڕلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە، هەروەها بە بەرپرسانی ناوخۆیی ڕاگەیاندووە، کە ئێستا کاتێکی گونجاو نیە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.

 فرانک بەیکەر باڵیۆزی بەڕیتانیا لە عێراق لە بەیانامەی هەفتانەدا ڕایگەیاندووە "هەفتەی ڕابردوو سەردانی باکوری عێراقم کردووە و لە سلێمانی و هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و سەربازی و ئاینی ناوخۆییدا کۆبوومەتەوە، هەروەها چاوم بە سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی باڵای دیکە کەوتووە و جەختم لە پشتیوانی بەڕیتانیا بۆچارەسەرکردنی گرفتە سیاسی و ئابووریەکان کردووەتەوە".

باڵیۆزی بەڕیتانیا لە بەرایاننامەکەیدا وتیشی "لە زنجیرە کۆبوونەوەکاندا باسم لە بەشداریکردنی گرنگی بەڕیتانیا بۆ ئاسایشی هەرێمەکە کردووە، هەروەها داوای بەرەوپێشچونم کردووە لە ڕووی یەکگرتوویی سیاسیەوە و لە نێویشیاندا کاراکردنەوەی پەڕلەمان و چاکسازی ناوخۆیی و کارکردن بۆ بەرزڕاگرتنی مافەکانی مرۆڤ".

جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە کە "بۆچوونی بەڕیتانیام لەبارەی ڕیفراندۆمە پێشنیازکراوەکەوە خشتووەتەڕوو کە ئەویش ناسینەوە و تێگەیشتنە لە ئاواتەکانی گەلی کورد، بەڵام ئێستا کاتێکی گونجاو نییە، هەروەها هەر ڕیفراندۆمێک بکرێت پێویستە بە پشتگیری حکومەتی بەغدا بێت".

لە بەشێکی دیکەی بەیانامەکەیدا، باڵیۆزی بەڕیتانیا ڕایگەیاندووە "سوپاسگوزاری حکومەتی بەڕیتانیام گەیاندووە سەبارەت بە ڕۆڵی گرنگی هێزەکانی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی داعشدا، هەماهەنگیەکانی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی عێراق".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە سەردانەکەمدا بۆ دهۆک و زاخۆ گفتوگۆم لەبارەی کێشە ئەمنیەکانی پارێزگای نەینەوا کردووە، و تاوتوێی بەرەوپێشچوونەکانی شەڕی داعشمان کردووە و گوێبیستی پلانی داهاتووی ناوچەکەبووم".

هەروەها وتیشی، گرنگ و پێویستە هۆکاری بنەڕەتی ناسەقامگیری ناوچەکە و چارەسەری سیاسی بە بەشداری تەواوی عێراقیەکان دەستنیشانبکرێت.

باڵیۆزی بەڕیتانیا لە عێراق باسی لەوەکردووە، لە سەردانە چوار ڕۆژیەکەیدا کارەکانی حکومەتی هەرێم و عێراقی بەرزنرخاندووە بەتایبەتی لە شەڕی داعشدا و جەختی لە بەردەوامبوونی هاوکاریەکانی بەڕیتانیا بۆ چارەسەرکردنی گرفتە سیاسی و ئەمنی و ئابووریەکانی عێراق کردووەتەوە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥