بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

ئارێز عەبدوڵا: لەسەر پێداگری یەکێتی پارتی ڕازی بوو سەرۆکی پەرلەمان لای گۆڕان بمێنێتەوە

18 حوزەیران 2017

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ئاشکرایکرد، ئەوان فشاریان لەسەر پارتی دروستکردووە بۆ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و دەشڵێت، لەسەر پێداگری یەکێتی پارتی بەوە ڕازی بووە، کە سەرۆکایەتی پەرلەمان لای گۆڕان بمێنێتەوە.

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، رایگەیاندووە، پێشنیازی گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن گۆڕانەوە پێشنیازی پارتی بووە نەک یەکێتی، ئەوەش لەو کاتەدا بووە کە پارتی ڕازی بووە بەوەی سەرۆکی پەرلەمان لەلای گۆڕان بمێنێتەوە.

وتیشی، ئەوان داوای کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکەن و هیچ بیانویەکیش بەدی ناکەن بۆ ئەوەی پەرلەمانی پێ پەکبخرێت.

بەوتەی ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی، بەبێ پەرلەمان ئەنجامدانی ڕێفراندۆم سەنگ و گرنگییەکی بەهێزی نابێت و یەکێتیش داوایکردوە کە سەرۆکی پەرلەمان هەر لای گۆڕان بمێنێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، یەکێتی داوایکردووە، سەرۆکی پەرلەمان بەبێ مەرج بگەڕێتەوە سەر کارەکەی و پەرلەمان دەستبکاتەوە بە کارەکانی، ڕەتیشکردەوە یەکێتی داوایکردبێت لە دانیشتنی دووەمی پەرلەماندا گۆڕانکاری لە سەرۆکایەتی پەرلەماندا بکرێت و وتی ئەوە تەنها پێشنیازی پارتی بووە.

ڕۆژی ١٣ ی ئەم مانگە مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە و بڕیاردرا پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و لە دانیشتنی دووەمی پەرلەمانی کوردستانیشدا دوای کاراکردنەوەی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بگۆڕدرێت، بزووتنەوەی گۆڕانیش داواکارییەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، کاراکردنەوەی پەرلەمان بە مەرجەوە قبوڵ ناکەن.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥