كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى ده‌ستى پێكرد

18 حوزەیران 2017

هه‌روه‌ك بڕیاربوو كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌ شارى سلێمانى ده‌ستى پێكرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار  راگه‌یاند، كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 18 ى 6 ى 2017 كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى له‌ شارى سلێمانى ده‌ستى پێكرد.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى، درێژه‌پێده‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو ده‌بێت و تایبه‌ت ده‌بێت به‌ به‌ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌تانه‌ى له‌ كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رابردوودا هه‌بوو.

پاش كۆتاییهاتنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو رێكه‌وتى 15 ى 6 ى 2017، "مه‌لا به‌ختیار" لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیى به‌ گه‌لی كوردستانی راگه‌یاندبوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی داهاتوودا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی بڕیار له‌سه‌ر پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و په‌یوه‌ندی یه‌كێتیی و گۆڕان، هه‌روه‌ها یه‌كێتیی و پارتی، یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه‌وه‌ ده‌دات.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥