بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

بۆچی؟ بارزانی لەئەنجامدانی ریفراندۆم پەشیمان دەبێتەوە

17 حوزەیران 2017
بارزانی لەئەنجامدانی ریفراندۆم پەشیمان دەبێتەوە
مەسعود بارزانی لەدوو بڕیاری تایبەت بەریفراندۆم پەشیمان دەبێتەوەو پەرلەمانتارێکی کوردیش لەبەغدا ئاشکرایدەکات، سەرۆکی پارتی لەبڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لەناوچە دابڕاوەکان پەشیمان بۆتەوە.
 

 

نەوزاد ڕەسوڵ، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە تۆرى سلێمانی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئە زانیاریانەی دەستمانکەوتوون، ئەگەرچی لەسەرەتاوە بڕیاربوو ریفراندۆمەکەی ٢٥ی ئەیلول، ناوچە دابڕاوەکانیش بگرێتەوە، بەڵام مەسعود بارزانی پەشیمان بۆتەوە لەبڕیارەکەی و لەو ناوچانە ریفراندۆم ئەنجام نادرێت.

وتیشی:" پێدەچێت جۆرێک لەپاشگەزبوونەوە ھەبێت لەدوو ڕووەوە، یەکەمیان لەناوچە دابڕاوەکان ئەنجام نادرێت و دووەمیش، ئەو ریفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی و ڕاگەیاندنی دەوڵەت نابێت، بەڵکو لەدوای ریفراندۆمەکە، لەگەڵ بەغدا گفتوگۆو دانوستان دەکەن".

ئەو پەرلەمانتارەی کورد لەبەغدا جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەکاتەوەو دەشڵێت: "بۆ بڕیاردان لەجیابونەوەو سەربەخۆیی، ھەرێم پێویستی بە ڕەزامەندی حکومەتی عیراق دەبێت".

 

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥