بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

فەرمانی دەستگیركردن بۆ سۆران عومەر دەردەچێت

17 حوزەیران 2017
فەرمانی دەستگیركردن بۆ پەرلەمانتار سۆران عومەر دەرچێت‌و ناوبراویش هیوادارە فەرمانەكە جێبەجێ بكرێت.
 
فەرمانی دەستگیركردن لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی / دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی / یەكەم، بۆ پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی سۆران عومەر دەردەچێت ئەو پەرلەمانتارەش هیوادارە فەرمانەكە جێبەجێ بكرێت. 
 
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە  میدیای حزبەکەى راگەیاند، لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانییەوە فەرمانی دەستگیركردنم بۆ دەرچووە، ناشزانم هۆكاری فەرمانی دەستگیركردنم بە دیاریكراوی لەسەر چییە.
 
سۆران عومەر وتیشی، لە رووی یاساییەوە من پارێزبەندی پەرلەمانیم هەیەو دادگا ناتوانێت فەرمانی دەستگیركردن بۆ پەرلەمانتار دەر بكات.
 
هەروەها بە نوسراوێكی پەرلەمانی كوردستان كە واژ‌وی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی لەسەرە، وەڵامی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی داوەتەوە كە سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستانەو پارێزبەندی لەسەرە بە مادەی 27 لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، بۆیە نابێت ئەندامی پەرلەمان بگیرێت تەنها لە حاڵەتێكدا نەبێت راستەوخۆ بە ئەنجامدانی تاوانێكی بینراو .

 

لا يتوفر نص بديل تلقائي.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥