چیللى پێکهاتەکەى بۆ جامى کیشوەرەکان راگەیاند
گرنگ

14 حوزەیران 2017

راهێنەرى چیللى پێکهاتەى هەڵبژاردەکەى بۆ جامى کیشوەرەکان ئاشکراکرد و ئەلێکسیس سانچێز و ئەرتورۆ ڤیدالى بانگهێشت کردووە.

لە ١٧ى ئەم مانگەدا لە وڵاتى روسیا، بە بەشدارى هەشت هەڵبژاردە جامى کیشوەرەکان دەستپی دەکات و یەکێک لەو هەڵبژاردانەش چیللى پاڵەوانى کیشوەرى ئەمریکاى لاتینە.

خوان ئەنتۆنیۆ بیزى راهینەرى هەڵبژاردەى چیللى ٢٣ یاریزانى بۆ ئەو پاڵەوانێتییە بانگهێشت کردووە، کە دیارترینیان ئەلێکسیس سانچێزى هێرشبەرى یانەى ئەرسناڵى ئینگلیزى و ئەرتورۆ ڤیدالى یاریزانى یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانین.

هەروەها کلاودیۆ براڤۆى گۆڵچى مانچستەر سیتى و گارى میدێڵى بەرگریکارى ئینتەر میلان و ئیدواردۆ ڤارگاسى هێرشبەرى ئۆناڵى مەکسیکیش ناویان لە لیستى یاریزانەکاندا هاتووە.

چیللى لە کۆمەڵەى دووەمى جامى کیشوەرەکاندایە و هەریەکە لە هەڵبژاردەکانى ئەڵمانیا و ئوسترالیا و کامیرۆنى لەگەڵدایە.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥