بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

یەکەم لێدوانی سپالێتی پاش ئەوەى پۆستی راهێنەرایەتی ئینتەرمیلانی پێدرا
Featured

14 حوزەیران 2017

یانەى ئینتەرمیلان سپالێتی وەک راهێنەری نوێ بە راگەیاندنەکان ناساند و ئەویش تەئکیدی کردەوە کە هاتوە بۆ ئەوەى مێژووی یانەکە بگەڕێنێتەوە.

یانەى ئینتەرمیلان کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی بۆ سپالێتی راهێنەری نوێ ئامادە کرد و تیایدا بە هاندەران و راگەیاندنەکانی ناساند.

لە کۆنفرانسەکەدا سپالێتی تەئکیدی کردەوە کە دەیەوێت مێژووی ئینتەرمیلان بگەڕێنێتەوەو داواشی لە یاریزانەکان کرد متمانەى پێ بکەن.

ئاماژەى بەوەشدا کە پێویستە یاریزانەکان قورسایی درێسی ئینتەرمیلان بزانن و بەهەموو لایەک هەوڵ بۆ گەرانەوەى ئینتەر بدەین بۆ شوێنی ئاسایی خۆی.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا سپالێتی باسی لەوە کرد کە ئیکاردی هەر وەک کاپتن دەمێنێتەوە و شێوازی یاریکردنیشی بریتی دەبێت لە چوار دوو سێ یەک.

سپالێتی خۆی بە جیاواز لە راهێنەرەکانی پێشوی ئینتەرمیلان دادەنێت و باس لەوە دەکات کە سود لە خیبرەى خۆی وەردەگرێت.

لەکۆتایی قسەکانیشیدا باسی لەوە کرد کە ئەگەر لە 10 یاریی یەکەمدا 25 یان 26 خاڵ بەدەست بهێنن ئەوا دەتوانن نازناوی خولی ئیتاڵیا مسۆگەربکەن.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥