بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

پێکهاتەى ئەرجەنتین بۆ یارییەکەى بەرامبەر بەڕازیل بڵاوکرایەوە
Featured

07 حوزەیران 2017

پێکهاتەى پێشبینیکراوى ئەرجەنتین بۆ یارییە دۆستانەکەى رۆژى هەینى داهاتوو بەرامبەر بەڕازیل بڵاوکرایەوە.

رۆژى هەینى کاتژمێر یەک و پینج خولەکى پاش نیوەڕۆ، هەردوو هەڵبژاردەى بەڕازیل و ئەرجەنتین لە ئوسترالیا یارییەکى دۆستانە ئەنجام دەدەن، کە ئەم یارییە یەکەمى یارى خۆرخى سامپاوڵى راهێنەرى نوێى تانگۆ دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەکەى.

ئەم یارییە لە چوارچێوەى ئامادەکاریەکانى هەردوو هەڵبژاردەى ناوبراوە بۆ پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئەمریکاى لاتین بۆ سەرکەوتن بۆ جامى جیهانى ٢٠١٨ى روسیا، کە پاڵاوتنەکانى ئەو کیشوەرە تەنیا چوار جەولەى ماوە.

بەچەند رۆژێک دواى ئەم یارییە و لە ١٣ى ئەم مانگەدا، لە درێژەى ئامادەکارى هەڵبژاردەکاندا، بەڕازیل رووبەڕووى ئوسترالیا دەبێتەوە و ئەرجەنتینیش بەرامبەر سەنگافورە یارى دەکات.

سەرچاوەکانى راگەیاندن پێکهاتەى پێشبینیکراوى ئەرجەنتینیان بۆ رووبەڕووبونەوەى بەڕازیل بڵاوکردووەتەوە، کە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:

پێکهاتەى پێشبینیکراوى ئەرجەنتین بۆ یارییەکەى بەرامبەر بەڕازیل

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥