ئاردا تورانی تورکی وازى لە یارى نێودەوڵەتى هێنا
گرنگ

07 حوزەیران 2017

بەفەرمى ئاردا تۆرانى تورکى وازهێنانى خۆى لە یارى نێودەوڵەتى لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەکەى راگەیاند.

لە لێدوانێکدا ئاردا تۆرانى یاریزانى بەرشەلۆنەى ئیسپانى و هەڵبژاردەى تورکیا رایگەیاند، بەفەرمى لە یارى تۆپی پێ لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەکەى دووردەکەوێتەوە.

ئەم بڕیارەى ئاردا توران پاش ئەوە هات، یاریزانە تورکیەکە لە گەشتى هەڵبژاردەکەى هێرشی کردە سەر رۆژنامەنوسێک و دواتر لەلایەن فاتیح تیریمى راهێنەرەوە لە شاندى راهێنانەکانى هەڵبژاردەى تورکیا دورخرایەوە.

تۆران وتیشی" من بەدرێسی ولاتەکەمەوە هەڵەیەکم ئەنجامدا و لەئێستاشدا بەربەستێک بۆ ژیانى وەرزشی دادەنێم و واز لە یارى نێودەوڵەتى دەهێنم".

ئاردا تۆران لە ساڵى 2006ەوە درێسى هەڵبژاردەى تورکیا دەپۆشێت و 81 یارى ئەنجامداوە و 14 گۆڵى تۆمارکردووە.

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥