ئایا مۆندیالی ٢٠٢٢ لە قەتەڕ دەسەنرێتەوە....
گرنگ

06 حوزەیران 2017

یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ( فیفا) ڕایگەیاند، لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ لیژنەی ڕیکخەری مۆندیالی ٢٠٢٢ لە قەتەڕ، ئەوەش بەهۆی ئەو قەیرانە سیاسییە دبلۆماسیەیی لە ئێستادا سەریهەڵداوە لە نێوان قەتەڕ و چەند وڵاتێکدا.

  بە تۆمەتى پشتگیریکردن لە تیرۆر هەریەک لە وڵاتانی عەرەبستانى سعودى و میسر و ئیمارات و بەحرەین و یەمەن و ماڵدیڤ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ قەتەردا پچڕاند و ئاسمان و بەندەرەکانى وڵاتەکانیشیان بەڕووى فڕۆکە و کەشتییەکانى ئەو وڵاتەدا داخست.

ئەو هەنگاوە ڕێکخراوەى ئەو پێنج وڵاتە بەرامبەر قەتەر پەیوەندى بەوەوە هەیە کە قەتەر پشتگیرى لە کۆمەڵەى ئیخوان موسلمین ئەکات و بەوەش تۆمەتباریان کردووە کە پشتگیرى لە ئەجێنداکانى ئێرانیش دەکات.

ئەو وڵاتانە ماوەى ١٤ کاتژمێریان بۆ گەشتیاران و هاوڵاتیانى قەتەرى داناوە خاکى وڵاتەکانیان جێبهێڵن ، ئەوەش هاوکات کاریگەری بۆ سەر کەناڵی BeIN sport دەبێت ، چونکە چەند کارمەندێکی هەیە خەڵکی ئەو وڵاتانەن و لەو کەناڵە کار دەکەن کە پێگەی سەرەکیی وڵاتی قەتەڕە.
هەڵبژاردەی قەتەڕ هێشتا یاری لە پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا ماوە ، لە ٧ یاریدا ٤ خاڵی هەیە ، سێ یاری بەرامبەر بە کۆریای باشور و سوریا و چین ماوە.

ئەگەر قەتەڕ بە پلەی سێیەم سەرکەوێت ، ئەگەر هەیە ڕووبەڕوی هەڵبژاردەی کۆمەڵەیەکی تر ببێتەوە لە پاڵاوتنی ئاسیا  وەکوو سعودییە یان ئیمارات ، کە دوانن لەو وڵاتانەی پەیوەندییان لەگەڵ قەتەڕ بچڕاندووە.

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥