پیپى: ماوەکەم لەگەڵ ریاڵ مەدرید کۆتایى هات
گرنگ

06 حوزەیران 2017

پاش ١٠ ساڵ لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بەفەرمى کلیپەر پیپى پورتوگالى یانەى ریاڵ مەدرید بەجێدەهێڵێت.

لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا، کە رۆژنامەى ئاسى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، کلیپەر پیپى بەرگریکارى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى ئاماژەى بەوە کردووە لەگەڵ ریاڵ بەردەوام نابێت و ماوەکەى لەگەڵ یانە مەلەکیەکە کۆتایى هاتووە.

پیپى ئاشکرایکردووە، ئەو رێگایەى ریاڵ مەدرید پەیڕەوى کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیان رێگەیەکى نمونەیى نەبووە و دەڵێت "پێشنیازەکەى ریاڵ بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکە بۆ دوو وەرز نەبوو بەڵکو تەنیا بۆ وەرزێک بوو".

پیپى ٣٤ ساڵ، کە ماوەى ١٠ ساڵ لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ یارى بۆ یانە مەلەکیەکە کرد، دووپاتیکردووەتەوە تا ئێستا هیچ گرێبەستێکى لەگەڵ هیچ یانەیەکى تردا ئەنجام نەداوە، بەڵام ئاشکرایکردووە چەند گرێبەستێکى لە پاریس و میلان و ئینگلتەراوە بەدەست گەیشتووە.

نوێترین لێدوانى پیپى لەگەڵ ژمارەى جامەکانى لەگەڵ ریاڵ مەدرید

نوێترین لێدوانى پیپى لەگەڵ ژمارەى جامەکانى لەگەڵ ریاڵ مەدرید

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥