جۆرى پێکانەکەى و ماوەى دوورکەوتنەوەى پیپى لە یاریگاکان بزانە
گرنگ

09 نیسان 2017

پیپى بەرگریکارى ریاڵ مەدرید دوو پەراسوى شکاوە و تا کۆتایى ئەم وەرزە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

لە یارى دێربى شارى مەدریدى نێوان ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید، کە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات، کیپلەر پیپى بەرگریکارى یانە مەلەکیەکە بەهۆى بەرکەوتنێکى بەهێزەوە لەگەڵ تۆنى کروسى هاوکارى، توشى پێکان هاتوو بە ناچارى یاریگاى بەجێهێشت.

یانەى ریاڵ مەدرید لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، کە پیپى پەراسوى حەوتەم و هەشتەمى شکاوەوە، بێ ئەوەى باس لە ماوەى دوورکەوتنەوەى لە یاریگاکان بکات.

راگەیاندنەکانى ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکەن، پیپى ٣٤ ساڵ بەهۆى ئەم پێکانەوە تا کۆتایى ئەم وەرزە دووردەکەوێتەوە، کە لە هەمان کاتدا گرێبەستەکەشى کۆتایى دێت.

پیپى لە کاتى بەرکەوتنى لەگەڵ تۆنى کروس

پیپى لە کاتى بەرکەوتنى لەگەڵ تۆنى کروس

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥