خشتە ئەمشەو هەفتەیەکى نوێى خولى ئیسپانیا دەستپێدەکاتمیسى مانگى داهاتوو گرێبەستەکەى تا ٢٠٢٢ نوێ دەکاتەوە
گرنگ

04 نیسان 2017

لیۆنێل میسى لە مانگى ئایارى داهاتوودا تا ٢٠٢٢ گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى بەرشەلۆنە نوێدەکاتەوە.

سەرچاوەکانى راگەیاندن لە ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنەى کەتەلۆنى گەیشتووەتە رێکەوتنى کۆتایى لەگەڵ لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیان لە مانگى ئایارى داهاتوودا.

رۆژنامەى ئاس و رادیۆى کادینا کوبى ئیسپانى بڵاویانکردووەتەوە، میسى بە ئامادەبونى باوکى، کە لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەرى کارەکانیەتى، لە مانگى داهاتوودا ئیمزا لەسەر گرێبەستە دەکەن، کە تا ٢٠٢٢ ماوەکەى درێژدەکرێتەوە و بەمەش کاپتەکەى تانگۆ بۆ پێنج ساڵى تر لە یانەکەیدا دەمێنێتەوە.

میسى ٢٩ ساڵ، کە لە حوزەیرانى ٢٠١٨ گرێبەستەکەى ئێستاى کۆتایى دێت، بەهۆى دواکەوتنى نوێکردنەوەى گرێبەستەکەیەوە چەندین یانە هەوڵى کڕینى دەدەن، کە دیارترینیان یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزییە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥