کۆلینا لەسەر ڕەخنەگرتن لە ناوبژیوانان هاتەدەنگ
گرنگ

23 ئازار 2017

بیرلویجی کۆلیناى سەرۆکى ناوبژیوانانى تۆپی پێى جیهان دڵگرانى خۆى لە بەرامبەر هێرشی یاریزان و یانەکە بەرامبەر ناوبژیوانان دەربڕى.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی سکاى سپۆرت بیرلویجی کۆلینای ئیتاڵى و سەرۆکى یەکێتى ناوبژیوانانى یەکێتى تۆپی پێى ئەوروپا دڵتەنگی خۆى لەبەرامبەر زۆری رەخنەکان لەسەر ناوبژیوانان لە یاریەکاندا راگەیاند.

کۆلینا وتی "ژماریەکى زۆر ناوبژیوانى بەتوانا لە سەرجەم جیهاندا بوونى هەیە و زۆربەى ئەو کەسانەش بە بەردەوامى کار بۆ بەرەوپێشچوونى ئاستیان دەکەن، بەڵام بە بەردەوامى لەلایەن یانەکان و یاریزانانەوە ناوبژیوانى یاریەکان رووبەرووى رەخنە و وتەى ناشرین دەبەوە".

کۆلینا باسی لەوەش کرد، کە پێویستە تۆپی پێى ببێتە نمونەیەکى جوان و هەموان لە تۆپی پێوە فێرببن و دووربن لە بەرکارهێنانى وشەى ناشرین بەرامبەر ناوبژیوانان.

ئەم لێدوانەى بیرلویجی کۆلینا لە کاتێکدایە، لە ماوەى رابردوودا و بە زۆرى لە خولەکانى ئیتاڵیا و ئیسپانیا و خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا ناوبژیوانان رووبەووى قسەى ناشرین و رەخنەى زۆربوونەتەوە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥