بەڕێوبەرى کارەکانى ڤیراتى دەرگاری رۆیشتنى یاریزانەکەى لە پاریس سان جێرمان کردەوە
گرنگ

23 ئازار 2017

بەڕێوبەرى کارەکانى مارکۆ ڤیراتى یاریزانى پاریس سان جێرمان دەرگای رۆیشتنى یاریزانە ئیتاڵیەکەى لە یانەکە کردەوە.

لە لێدوانێکیدا بەڕێوبەرى کارەکانى مارکۆ ڤیراتى یاریزانى پاریس سان جێرمانى فەرەنسی ئاشکراى کرد، یاریزانە ئیتاڵیەکە پەیوەندی کردنى بە یانەیەکى گەورەى ئەوروپاوە دوور نییە.

ڤیراتى لە ماوەى رابردوودا تەئکیدی کردبووەوە کە لە یانە پاریسیەکە دڵخۆشە، بەڵام پێدەچێت ئەو یاریزانە پەیوەندیەکانى لەگەڵ بەرپرسانى یانەکە تێکچووبێت و هاوکات گرێبەستى گرانبەهاى لەلایەن چەندین یانەیەى بەهێزی خولى ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئینگلتەراوە پێشکەش کراوە.

ڤیراتى ئیتاڵى تا ساڵى 2021 گرێبەستی لەگەڵ یانەى پاریس سان جێرمان هەیە و نرخی هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەشی زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆیە.

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥