بەرشەلۆنە پلانێکى جدى بۆ کڕینى ئیسکۆ داناوە
گرنگ

22 ئازار 2017

گەر ئیسکۆ گرێبەستەکەى لەگەڵ ریاڵ مەدرید نوێ نەکاتەوە، بەرشەلۆنە ئامادەیە بۆ ماوەى پێنج ساڵ گرێبەستى لەگەڵ ئیمزابکات.

رۆژنامەى سپۆرتى نزیک لە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، کە ئیدارەى یانە کەتەلۆنیەکە ئامادەیە بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ پاداشتى ئیسکۆ ئەلارکۆنى یاریزانى هێڵى ناوەندى یانەى ریاڵ مەدریدى هاونیشتیمانى بکات، گەر پاش کۆتایى هاتنى گرێبەستەکەى لە ٢٠١٨دا بە شێوەیەکى سەربەخۆ پەیوەندى بە ریزەکانى بەرشەلۆنەوە بکات.

رۆژنامەکە رونیکردووەتە، گەر ئیسکۆ بە پاداشتەکەى بەرشەلۆنە رازیبێت، ئەوا بۆ ماوەى پێنج ساڵ گرێبەستى لەگەڵ ئیمزا دەکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا رەزامەندى پیشان نەداوە بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ یانە مەلەکیەکە.

 

ئیسکۆى ٢٤ ساڵ، بەهۆى مانەوەى زۆرى لەسەر کورسى یەدەگى یانەکەى نیگەرانە و راگەیاندنەکانیش پێشبینى دەکەن ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت.

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥