بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

کاتى گەڕانەوەى کاسمیرۆ بۆ یاریگاکان دیاریکرا
Featured

26 تشرینی یەکەم 2016

کاسمیرۆ بەهۆى پێکانەکەیەوە ناتوانێت پەیوەندى بە بەڕازیلەوە بکات و ئەگەر هەیە بۆ یارى دێربى شارى مەدرید بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بگەڕێتەوە.

پشکنینە پزیشکیەکان دووپاتیان کردووەتەوە، کە کاسمیرۆى بەڕازیلى یاریزانى هێڵى ناوەندى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى لە پێکانەکەى چاکنەبووەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى بەڕازیلى ناوبراوى بۆ دوو یارى داهاتووى پاڵاوتنەکانى مۆندیال بانگهێشت کردووە.

زیدانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید ئاشکرایکردووە، کە هەواڵەکان لەسەر پێکانەکەى کاسمیرۆ باش نین و پێویستە لەسەر بەرنامەى چارەسەرکردنەکەى بەردەوام بێت.

هەر بەپێى پشکنینەکان دەرکەوتووە لەوانەیە کاسمیرۆى تەمەن ٢٤ ساڵ بتوانێت بەشدارى یارى دێربى یانەکەى لە هەفتەى ١٢ى خولى ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ١٩ى مانگى داهاتوودا بکات.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥