بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

وێنە.. سوارێز خەڵاتى پێڵاوى ئاڵتونى بردەوە
Featured

20 تشرینی یەکەم 2016

لویس سوارێز خەڵاتى باشترین گۆڵکارى وەرزى ڕابردووى خولەکانى ئەوروپای پێبەخشرا.

لەئاهەنگێکی خەڵاتى باشترین گۆڵکارى وەرزى ڕابردووى خولەکانى ئەوروپا لویس سوارێزى ئۆرۆگواى و هێرشبەرى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى پاش ئاستە بەرزەکەى و ئەو گۆڵانەى تۆماری کرد توانى ببێتە خاوەنى ئەو خەڵاتە و پێش هەریەک لە هیگواین و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بکەویت.

لەلێدوانێکشدا لویس سوارێز خۆشحاڵى خۆى بەبردنەوەى پێڵاوى ئاڵتونى دەربڕى و تەئکیدی کردەوە کە بەبێ هاوڕیکانى لەبەرشەلۆنە نەیدەتوانى ئەو خەڵاتە بباتەوە.

سوارێز لە وەرزى ڕابردوودا توانى ٤٠ گۆڵ لە خولى پلە یەکى ئیسپانیا تۆماربکات و بە جیاوازى چوار گۆڵ لە پێش گۆنزالۆ هیگواینى ئەرجەنتینى هێرشبەرى پێشووى یانەى ناپۆلى و ئێستاى یۆڤنتۆسى ئیتاڵییەوە بوو، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانیش بە 35 گۆڵ لە پلەى سێیەمدا بوو.

 

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥