بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

گواردیۆلا: ناخۆشترین شکستم لە بەرامبەر ریاڵ مەدریدا بوو
Featured

20 تشرینی یەکەم 2016

گواردیۆلا ئاشکراى دەکات خراپترین شکستى خۆى لە بەرامبەر ڕیاڵ مەدریدا بووە، کە لەگەڵ بایرن میونشن بە چوار گۆڵى بێ بەرامبەر پێى دۆڕاوە.

پاش شکستە کاریگەرەکەى بەرامبەر یانەى بەرشەلۆنە بە چوار گۆڵى بێ بەرامبەر لە خولى یانە پاڵەوانەکان، پیپ گواردیۆلاى ڕاهێنەرى مانچستەر سیتى ئاشکرایکرد، کە ئەم دۆڕاندنە خراپترین شکست نییە لە ژیانى وەرزشى خۆیدا.

لە وەڵامى پرسیارێکدا، کە ئایا ئەمە خراپترین شکستە لە ژیانیدا، گواردیۆلا دەڵێت "نەخێر، خراپترین شکستم لە بەرامبەر ڕیاڵ مەدریدا بوو، کە لە ٢٠١٣دا لەگەڵ بایرن میونشن بە چوار گۆڵى بێ بەرامبەر پێیان دۆڕاین".

گواردیۆلا بەردەوام دەبێت و دەڵێت "یارییەکەى بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید زۆر قورسبوو، وە لە قۆناغى پێش کۆتایى چامپیۆنز لیگدا بوو، بەڵام شکستەکەى بەرامبەر بەرشەلۆنە لە سەرەتاى ئەو خولەدایە و کاتمان لەبەردەستدایە بۆ باشبوونى ئاستمان".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥