بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

كوژرانی 15 هاوڵاتی به‌ریتانی له‌ هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی تونس..
Featured

27 حوزەیران 2015

وه‌زیری به‌ریتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند: ژماره‌ی هاووڵاتییه‌ به‌ریتانییه‌ كوژراوه‌كانی هێرشه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی تونس به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 15 كوژراو.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ 27-6-2015، تۆبیاس ئالود وه‌زیری به‌ریتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاندوه‌، ژماره‌ی گه‌شتیاره‌ به‌ریتانییه‌كانی كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كه‌ی تونس كوژراون به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 15 كوژراو.

وتیشی: ئه‌مه‌ دووه‌م هێرشی تیرۆرستی گه‌وره‌یه‌ كه‌ كرابێته‌ سه‌ر هاووڵاتیانی به‌ریتانیا له‌دوای ته‌قینه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌نده‌ن كه‌له‌ مانگی ته‌موزی 2005 دا كرایه‌ سه‌ر تۆڕی گه‌یاندنی شاری له‌نده‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌ كوژران و برینداربوون.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تونس رایانگه‌یاند: له‌ هێرشه‌ تیرۆرسته‌كه‌ی دوێنێ رۆژی هه‌ینی ناوچه‌ی گه‌شتیاری سوسه‌ 39 كه‌س كوژراون كه‌ له‌نێویاندا گه‌شتیاری به‌ریتانی و به‌لجیكی و ئه‌ڵمانی و ئێرله‌ندی هه‌یه‌.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥