بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

حکومەتی سوریا داوا لە هاووڵاتیانی حەسەکە دەکات خۆبەخشانە چەک هەڵگرن
Featured

27 حوزەیران 2015

 

 

پێشڕەوییەکانى داعش لە شارى حەسەکە بەردەوامە و حکومەتى سوریاش داوا لە دانیشتوانى حەسەکە دەکات لەدژى چەکدارانى داعش خۆبەخشانە چەک هەڵگرن.

عمران زەعبى وەزیرى ڕاگەیاندنى سوریا لە بانگەوازێکیدا داوا لە دانیشتوانى حەسەکە دەکات بە گەورە و بچوک ژن و پیاوەوە پەیوەندى بە هێزە ئەمنیەکانەوە بکەن لەبەرەکانى شەڕ و ڕووبەڕووى داعش ببنەوە کە هەوڵى کۆنتڕۆڵکردنى شارەکە دەدات.
وەزیرى ڕاگەیاندنى سوریا ڕاشیگەیاند "چەکدارانى داعش لەڕێگاى چەند بۆمبێکەوە باڵەخانەى ئاسایشى شارەکەى تەقاندووەتەوە و چەندین سەربازى کوشتووە".

لەلایەکى ترەوە چەکدارانى داعش لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویانکردەوە، دواى کۆنترۆڵکردنى بەندینخانەى شارەکە دەیان زیندانیان ئازادکردووە.

هەفتەى ڕابردوو داعش هێرشى کردە سەر سوپاى سوریا لە شارى حەسەکە و بەشێکى زۆرى شارەکەى کۆنترۆڵکردوە و دانیشتوانەکەشى بەرەو باکورى شارەکە ئاوارەبوون.

ڕوبەرى حەسەکە ٢٣ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لە چوار قەزا و چوار ناحیە پێکهاتووە، سێیەم گەورەترین پارێزگاى سوریاسە، بەپێى ئامارى ساڵى ٢٠١٣ دانیشتوانى حەسەکە یەک ملیۆن و ٣٧٧ هەزارە و زۆرترین نەوتى سوریا لەم پارێزگادایە.

بەشێکى پارێزگاکە بە دەستى هێزەکانى یەپەگەوەیە، کانتۆنى جەزیرەش سەر بەم پارێزگایە لەڕووى ئیدارییەوە، ئەو بەشەى بەدەستى هێزەکانى یەپەگەوەیە هەتا ئێستا ئارامە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥