بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

سعودیە ژمارەیەک لەو کەسایەتیانەی ئازاد کرد کە بەتۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەر کرابوون

27 کانونی دووەم 2018
سعودیە ژمارەیەک لەو کەسایەتیانەی ئازاد کرد کە  بە تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەر کرابوون.  ئەو کەسانە لە ئوتێل (ریتز کارڵتن) ی شاری ریاز دەستبەسەرکرا بوون لە چوارچێوەی ئەو ھەڵمەتەدا کە سعودیە بۆ رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی خستوویەتەگەڕ. لەناو ئازادکراوەکاندا وەلید ئییبراھیم سەرۆکی تۆڕی میدیایی ئێم بی سی و خالید توێجری سەرۆکی پێشووی دادگای پادشایەتیی سعودیە ھەبووە. 
ھەرچەندە ئاماژە بەو بڕە پارەیە نەدراوە کە ئەو سەرمایەدارانەی سعودییە لەبەرامبەر ئازادکردنیاندا داویانە، بەڵام دەوترێت کە بڕە پارەیەکی زۆریان لێ وەرگیراوە. زیاتر لە ٢٠٠ میر و کەسایەتیی سیاسی و بازرگان و دەوڵەمەندی سعودیە لەو ھەڵمەتەدا دەستگیرکراون و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ ەوە لەو ئوتێلەی شاری ریازدا دەستبەسەر بوون. کاربەدەستانی سعودییە ئاماژەیان بەوەشکردووە ئوتێلەکە لە ١٤ ی شوباتی داھاتوودا بەرووی میوانەکاندا دەکرێتەوە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥