بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

ئەمریكا رەتیدەكاتەوە پێشنیازی دروستكردنی ناوچەی ئارامی بۆ توركیا كردبێت

25 کانونی دووەم 2018

ئەمریكا بەفەرمی رەتیكردەوە، كە پێشنیازی ناوچەی دژەفڕینی بۆ توركیا لەسوریا كردبێت، وەك میدیای توركی بڵاویكردبووەوە.

كەناڵی جەزیرە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەهەواڵێكدا لەزاری وتەبێژێك بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، كە وڵاتەكەی هیچ پێشنیازێكی بۆ توركیا لەبارەی ناوچەی دژەفڕین لەسوریا نەكردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی چوار شەممە ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردەوە، كە رێكس تێلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێشنیازی بۆ مەولود چاوشئۆغڵۆی وەزیری دەرەوەی توركیا كردووە بەقووڵایی 30 كیلۆمەتر ناوچەی ئارام لەناو خاكی سوریا دەكات.

ئەو وتەبێژە، كە كەناڵەكە ناوی بڵاونەكردووەتەوە راشیگەیاند، تێلەرسۆن تەنیا پێشنیازی ئەوەی بۆ توركیا كردووە، كە لەبواری ئەمنی لەسوریا هاوكاری ئەمنی‌و سەربازی یەكتری بكەن.

هەروەها وتەبێژەكە داوای لەتوركیا كردووە لەپرسی هێرشی سەر كانتۆنی عفرین دان بەخۆیدا بنێت، كە لەرۆژی 19ی ئەم مانگەوە دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەر ئەو كانتۆنە كردووە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥