بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

بەكارهێنانی تانكەكانی ئەڵمانیا لەدژی عفرین كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

24 کانونی دووەم 2018

پاش بڵاوبوونەوەی بەكارهێنانی تانكی 'لۆپارد'ی ئەڵمانیانی  لەلایەن سوپای توركیاوە دژی كوردەكانی سوریا، داخوازییەكان بۆ وەستانی هەناردەكردنی چەكی ئەڵمانیا بۆ توركیا لەزیاد بووندایە.

بەپێی راپۆرتێكی بی بی سی فاری، لەو چوارچێوەیەدا هەندێك لەسیاسەتمەدارەكانی ئەڵمانیا داوایان كردووە، كە وڵاتەكەیان مامەڵەی نۆژەنكردنەوەی تانكەكانی توركیا رابگیرێت.

لەرۆژی شەمەوەی رابردووەوە سوپای توركیاو چەند گروپێك لەچەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، پەلامارێكی سەربازییان بۆ سەر كانتۆنی عەفرین لەرۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووەو سەرچاوەكان باس لەبەكارهێنانی چەكی ئەڵمانی لەو شەڕەدا لەلایەن سوپای توركیاوە دەكەن، كە ئەوە ناڕەزایی دروستكردووە.

سەرهەڵدانی ئەم ناڕەزایەتییانە دوای دوو هەفتە لەدیداری وەزیرەكانی دەرەوەی هەردوو وڵات دێت بۆ باشكردنەوەی پەویوەندییە دوو قۆڵییەكانیان، كە پەیوەندییەكانی ئەم دوو وڵاتەی ئەندامی ناتۆ، لەم ساڵانەی دواییدا بەشێوەیەكی بەرچاو تێكچووە.

رۆژی هەینی هەواڵی ئەوە بڵاوبوەوە، كە توركیا و ئەڵمانیا رێكەوتنێكیان كردووە بۆ نۆژەن كردنەوەی تانكەكانی 'لۆپارد2' بەجۆرێك تەقیینەوە كاریگەری تێنەكات.

توركیا پێشتر ئەو تانكانەی لەسوریا لە دژی داعش بەكارهێناوە، بەڵام پسپۆرانی بواری جەنگ بەرۆژنامەنووسەكانیان راگەیاندووە توركیا لەئۆپراسۆنی "چڵە زەیتون"دا ئەو تانكانەی لەدژی كوردەكان بەكارهێناوە. 

ئێستا سیاسەتمەدارە چەپ‌و راستەكانی ئەڵمانیا لە دژی ئەو مامەڵەیەی توركیاو ئەڵمانیا وەستاونەتەوە بۆ نۆژەنكردنەوەی تانكەكان‌و داوایان لە حكومەتی وڵاتەكەیان كردووە هەڵوێستی روونی خۆی لەسەر پرۆسەی پەلاماردانەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین ئاشكرا بكات.

نۆربرت ر‌وتگن، سەرۆكی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلمانی ئەڵمانیا رایگەیاند "بەتەواوی ئاشكرایە دەبێت ئەڵمانیا لەم كاتەدا ئەو مامەڵەیە لەگەڵ توركیا راگرێت".

هەروەها ئەگنیتزكا بروگر، ئەندامی پەرلەمان لەحیزبی سەوز، رایگەیاند "دەبێت ئەمە ببێتە زەنگی هۆشداری بۆ دەوڵەتی ئەڵمانیا، دەبێت بەزوترین كات هەناردەكردنی چەك بۆ توركیا رابگیرێت و ئێستاش زۆر درەنگە".

پێشتر زیگمار گابریل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رۆژی دووشەمە رایگەیاند لەپەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ هاوتا توركەكەی، نیگەرانی وڵاتەی سەبارەت بەكاریگەری ئۆپراسۆنەكە لەسەر خەڵكی مەدەنی پێ راگەیاندووە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥