بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

رێككەوتنی نهێنی پوتین‌و ئەردۆغان

24 کانونی دووەم 2018

نەزال سەبع چاودێری سیاسی لوبنانی ئاشكرایكرد، كە شەڕی عفرین لەباكووری سوریا، كودەتایەكی سیاسی‌و سەربازی‌و ئەمنی روسیایە دژی ئەمریكا.

نەزال سەبع لەمیانی لێدوانێك باسی ئەو سەردانەی ڤلادمێر پوتینی سەرۆكی روسیای بۆ توركیا كردووە، كە لە 2017/9/22 ئەنجامیداو لەسەردانەكەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

ئەو چاودێرە سیاسییە راشیگەیاندووە، كە لەو سەردانەی پویتن بۆ توركیاو كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان لەسەر كودەتایەكی سیاسی‌و سەربازی‌و ئەمنی لەسوریا لەدژی ئەمریكا رێككەوتوون.

نەزال بۆ قسەكانی بەڵگەی هێناوەتەوە بەوەی لەدوای ئەو سەردانەو كۆبوونەوەی پوتین‌و ئەردۆغان دەست بەجێبەجێكردنی رێككەوتنەكە كراوەو دوای ئەوەش راستەوخۆ سوپای عێراق چووەتە ناو شاری كەركوك، كە بەدەست هێزەكانی پێشمەرگەوە بوو.

بەقسەی ئەو چاودرێرە، كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەكەركوك چەند واتایەكی هەبووە، كە یەكێكیان دوورخستنەوەی دەسەڵاتی كوردانی باشوورو رۆژئاوایە لەیەكتری، كە هێڵی پەیوەندییان زۆر بەهێزبوو لەو كاتە.

هەر بەقسەی چاودێرەكە لەسەر گۆڕەپانی سوریاش بەئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سەر عفرین قۆناغی دووەمی رێككەوتنەكە جێبەجێكراوە، كە ئەوەش رێگرییە لەگەیشتنی كوردان بەدەریای ناوەڕاست، لەكاتێكدا ئەمریكا ئەو ئامانجەی هەبوو.

نەزال سەبع هەروەها باسی لەوە كردووە، لەبەرانبەر چوونی سوپای عێراق بۆ كەركوك‌و توركیا بۆ عفرین، سوپای سوریا و روسیا دەست بەئۆپەراسیۆنی سەر پارێزگای ئیدلیب لەباكووری سوریا دەكەن، كە بەدەست ئەو هێزانەوەیە توركیا پشتگیریان لێدەكات.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥