ئێران سیستمی بەرگری دژە مووشەکی پاوەر ٣٧٣ی بەسەرکەوتوویی تاقیکردەوە

05 ئەیلول 2017

ئێران تاقیکردنەوەیەکی بەسەرکەوتوویی بۆ سیستمێکی نوێی دژە مووشەک ئەنجامداو بڕیاریشە لەمانگی ئازاری داھاتوودا بخرێتە خزمەتی سەربازییەوە، لەوبارەیەوە ژەنەراڵ فەرزاد ئیسماعیلی فەرماندەی بەرگری ئاسمانی ئێران رایگەیاند، سیستمی دژە مووشەکی (پاوەر ٣٧٣) کە ھاوشێوەی سیستمی مووشەکی (ئێس ٣٠٠)ی روسییە، توانراوە بەسەرکەوتوویی تاقیی بکرێتەوە و ئامادە بکرێت بۆئەوەی بخرێتەگەڕ، ئەوەش ھاوکاتە لەگەڵ ئەو دابینکارییە سەربازییەی کە لەرێگەی گرێبەستێکەوە لەگەڵ روسیادا بەدەستی ھێناوە کە لەو رێیەوە روسیا سیستمی بەرگری دژە موشەکی بەو وڵاتە فرۆشتووە و خوازیاری ئەوەیە بەشداربێت لەبەھێز کردنی سیستمی بەرگریی ئێراندا، ھاوکات ئێران دووپاتی دەکاتەوە کە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی موشەکی بالیستی و پارێزگاریی کردن لەسنورەکانی لەھەر ھەڕەشەیەکی دەرەکی کە رووبەرووی ببێتەوە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥