ئێران : ڤیزەمان داوە بەو دبلۆماتکارە سعودییانەی کە سەردانی ئێران دەکەن

03 ئەیلول 2017
"بەھرام قاسمی " وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند تاران ڤیزەی داوەتە ئەو دبلۆماتکارە سعودیانەی کە بریارە سەردانی دامەزراوە دبلۆماتییەکانی وڵاتەکەیان بکەن لە تاران و مەشھەد و بریارە لە دوای کۆتایی ھاتنی مەراسیمی حەج سەردانەکە ئەنجام بدەن .
پێشتریش سەرچاوەیەکی نزیک لە "محەمەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، کە دەبوو سەردانەکە دوو مانگ لەمەوبەر بکرایە بەڵام بەھۆی ناکۆکی تاران و ریاز لەبارەی بەرنامەی وەفدەکە و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لێپرسراوانی ئێرانی سەردانەکە دواخراوە. 
سەرەتای ساڵی رابردوو پەیوەندییەکانی تاران  و ریاز گرژی تێکەوت دوای، ئەوەی سعودیە کەسایەتییەکی ئاینی شیعە مەزھەبی لە سێدارە ، دا ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەری ئێرانی ھەڵیان کوتایە سەر بارەگای باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران و کونسولخانەی ئەو وڵاتە لە شاری مەشھەد ، رووداوەکە بووە ھۆی پچراندنی پەیوەندییە دبلۆماتییەکانی ھەردوو وڵات ، لە ئێستاشدا (تاران و ریاز )ئامادەکاری دەکەن، بۆ ئاسایی کردنەوەی ئەو پەیوەندییانە ، بریاریشە وەفدەکەی سعودیە سەردانی باڵیۆزخانە و کونسولخانەی وڵاتەکەیان بکەن لە تاران و مەشھەد، بۆ ھەڵسەنگاندنی ئاستی ئەو زیانانەی کە بەر نوێنەرایەتییە دبلۆماتییەکانی ئەو وڵاتە کەوتووە لە دەرئەنجامی خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردودا .

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥