....روسیا تا ئێستا سێ نوێنەرایەتی دبلۆماتی خۆی لە ئەمریکا داخستووە....

03 ئەیلول 2017
لەسەر داوای ئەمریکا روسیا سێ نوێنەرایەتی دبلۆماتی خۆی لە ئەمریکا داخستووە و بەشێکی زۆری بەڵگەنامە نھێنییەکانیشی لەناوبردووە کە لەناو ئەو نوێنەرایەتییانەدا بوون.
دوای ئەوەی ئەمریکا بریاریدا بە داخستنی نوێنەرایەتییە دبلۆماتییەکانی روسیا لەناو خاکی ئەو وڵاتە، مۆسکۆ تا ئێستا بەپێی ئەو بریارە سێ نوێنەرایەتی لە نیویۆرک و واشنتۆن و شاری سان فرانسیسکۆ داخستووە.
بینای کونسولخانەی مۆسکۆ لە شاری سان فرانسیسکۆ کە لە شەش نھۆم پێک ھاتووە لەلایەن دبلۆماتکارانی روسیاوە چۆڵکرا ، دبلۆماتکارانی روسیا  بە تەواوەتی بینای کونسولخانەکەیان چۆڵکردووە ، دوای چۆڵکردنی بیناکە، ئاگر و دوکەڵ لە بەشی دواوەی بیناکەدا بینراوە ، پێدەچێت روسیا ھەموو بەڵگەنامە نھێنییە ھەستیارەکانی خۆی سوتاندبێت.
"ماریا زاخاروڤا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەبارەی ئەو ئاگرەوە رایگەیاندووەی کە ئەوە بەشێکە لە "کاری پاککردنەوە" کە دبلۆماتکارانی روسیا پێش چۆڵکردنی بینای کونسولخانەکە ئەنجامیان داوە.
دوای ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا کە ساڵی رابردوو بەرێوەچوو پەیوەندییە دبلۆماتییەکانی مۆسکۆ و واشنتۆن تێکچوو دوای ئەوەی ئەمریکا روسیای تۆمەتبار کرد بە دەستوەردان لەو ھەڵبژاردنە ،پێشتریش روسیا داوای لە ئەمریکا کردبوو کە ژمارەی دبلۆماتکارانی خۆی لە مۆسکۆ کەم بکاتەوە.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥