دوو هاوڵاتی تری ئه‌ڵمانیا به‌تۆمه‌تی سیاسی له‌توركیا ده‌ستگیركران

01 ئەیلول 2017

كه‌ناڵی فه‌رمی٢ی ئه‌ڵمانیاZDF له‌زمانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند توركیا دووهاوڵاتی تری ئه‌ڵمانیای به‌تۆمه‌تی سیاسی ده‌ستگیركردوه‌،وتیشی تائێستا نه‌توانراوه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ودوو ڕاگیراوه‌وه‌ بكرێت.

 

سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی ئه‌م دوو هاوڵاتیه‌ ئه‌ڵمانه‌ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كونسوڵیه‌تی گشتی ئه‌ڵمانیایان له‌ئه‌زمیر سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیش له‌په‌یوه‌ندیدایه‌ تابتوانێ به‌زوترین كات له‌گه‌ڵ كونسوڵیه‌تدا ده‌نگی بگاته‌ ئه‌و دووهاوڵاتیه‌و هاوكاریان بكات.

به‌پێی داتاكانی  وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌چه‌ند مانگی ڕابردودا ٤٥ هاوڵاتی ئه‌ڵمانی واته‌ به‌م دوانه‌ی تره‌وه‌ ٤٧ كه‌س له‌توركیا ده‌ستگیركراون و له‌و ژماره‌یه‌ش ١١ كه‌سیان دۆسیه‌ی تۆمه‌تی سیاسیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ له‌ناویاندا یوسیل دینیزی ڕۆژنامه‌نوسی"دی ڤێڵتی ئه‌ڵمانی"كه‌زیاتر له‌٢٠٠ڕۆژه‌ له‌زینداندایه‌و چه‌ندینی تری وه‌ك یاساناسی ئه‌ڵمانی پیتر شتۆینر و كچه‌ وه‌رگیڕ میسالی تولو ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌ڵمانیاو توركیا گرژی زیاتر به‌خۆوه‌ ببینێ.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥