ئەردۆغان نیگەرانە لەسزادانی پاسەوانەكانی لەئەمریكا
گرنگ

01 ئەیلول 2017

رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا نیگەرانی خۆی لەسزادانی پاسەوانەكانی لەئەمریكا راگەیاند.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی لێدوانێكی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "دەستگیركردن‌و سزادانی پاسەوانەكانم لەواشنتۆن ئابڕووچوونێكی ترە بۆ ئەمریكا، كە نەدەبوو هەنگاوێكی لەو شێوەیە بنێت".

سەرۆك كۆماری توركیا راشیگەیاند، خۆی پاسەوانەكانیشی بەمیوانی چوونەتە ئەمریكاو لەوێ‌ هەوڵی پەلاماردانیان دراوە، بۆپە پارێزگارییان لەخۆیان كردووە، كە دەبوو لایەنی ئەمریكی ئەوەی بكردایە، كە نەیانكردووە.

ئەمە لەكاتێدایە دەستەیەكی گەورەی سوێندخۆران لەواشنتنی پایتەخت، كە پێكهاتووە لە 23 كەس، بڕیاری لەسەر كەیسەكەی مانگی پـێنجیاندا، ئەوەی تێیدا پاسەوانەكانی سەرۆكی توركیا لەخۆپـیشاندە كوردەكانیاندا، ئەوەش بەپێی راپۆرتێكی دەنگی ئەمریكا.

دادگای ناوچەی كۆلۆمبیای واشنتن لەڕاگەیاندنێـكدا بڕیاری دەستەكەی بڵاوكردەوە، كە تێیدا 19 كەس بەتاوانكار دانران، لەوانە 15 كەسیان لەهێزی ئاسایشی توركی بوون، ئەوانەی پاسەوانیان لەڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەكرد.

دەستەكە راشیگەیاندووە "ئەم كەسانە بەزانیاری‌و بەپـیلانگێڕی‌و بەكۆمەڵ هێرشیان كردووەتە سەر خۆپـیشاندەران‌و لەهێرشەكەیان كلكە دەمانچەیان بەكارهێناوە، ئەمەش پـێشێـلكردنی هەردوو ماددەی 22–402 و 22–404 ی یاسای واشنتنە".

بەپێی یاساكان، سزای پـێشێلكردنی ئەم دوو یاسایە دەگاتە هەتا 15 ساڵ زیندانی، هەروەها سزای دارایـیشی لەگەڵدا هەیە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە 16 ی مانگی پـێنجی ئەمساڵ ژمارەیەك خۆپـیشاندەر، كە زۆربەیان كوردبوون، لەبەردەم شوێنی حەوانەوەی باڵیۆزی توركیا لەواشنتن گردبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرانبەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لەو كاتەی بەسەردانێـك لەواشنتن بوو، بەڵام لە ناكاو لەلایەن پاسەوانانی ئەردۆغان‌و ئاسایشی باڵیۆزخانەكە لەگەڵ ژمارەیەك لەلایەنگرانی سەرۆكی توركیا هێرشێـكی توند كرایە سەر خۆپـیشاندەران‌و لەئەنجامدا ژمارەیەك خۆپیشاندەر برینداربوون.

ئەم ڕەفتارەی پاسەوانانی سەرۆكی توركیا بووە جێی ناڕەزایی گەورە لە ئەمەریكا، بەوپـێـیەی خۆپـیشاندان و گردبوونەوەو ڕادەربڕین مافێـكی سەرەتایی هەموو كەسێـكە لە وڵاتەكەدا.

توركیا لای خۆیەوە ڕەتیدەكاتەوە پاسەوانەكانی هێرشیان كردبێت‌و رایگەیاندووە "ئەو خۆپـیشاندەرانە لایەنگری پەكەكەو گوڵەن بوون‌و سەرەتا ئەوان پەلاماری پاسەوانەكانیان دابوو".

لەسیستەمی دادوەری ئەمەریكا دەستەی سوێندخۆران Jury  هەیە، كە ئەندامەكانی لەكەسانی ئاسایی پـێكدەهێنرێت تاوەكو بڕیار لەكەیسێـك بدەن‌و دادگا لەسەری كاربكات. 

ئەو كەسانە بۆ كەیسی ئاسایی دەستەیەكی بچوك سوێندخواردن پـێكدەهێنرێت، كە ژمارەیان لە 6 بۆ 12 كەس پـێكدێت، بەڵام بۆ كەیسی گەورە دەستەی گەورەی سوێندخۆران پـێكدەهێنرێت كە بە Grand Jury ناودێردەكرێت‌و ژمارەی ئەندامەكانی لە 16 بۆ 23 كەسە، بۆیە بە سوێندخۆران ناودێردەكرێن، چونكە بەر لەوەی دەستبەكاربن لەكەیسەكە لەدادگا سوێنددەخۆن، كە دادپەروەرانەو بێ لایەنگیری بڕیاربدەن. 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥