روحانی: ھاوکارییەکانی سعودیە بۆ تیرۆر ھۆکاری رێکنەکەوتنی ریازو تارانە

30 ئاب 2017
سەرۆک کۆماری ئێران، سعودیە بەھاوکاریکردنی تیرۆر تۆمەتبار دەکات و رایدەگەیەنێت، ھاوکاریکردنی تیرۆر لەلایەن ئەو وڵاتەوە ھۆکاری رێکنەکەوتنیانە.
حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران لەتەلەفزیۆنی رەسمی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند، دەستوەردانی سعودیە لەکاروباری ناوخۆی یەمەن و ھاوکاریکردنی تیرۆریستان لەو وڵاتە و سوریا، ھۆکاری سەرەکی ئاڵۆزییەکانی نێوان ریازو تارانەو ھەر ئەو ھۆکارەشە وایکردووە نەگەنە رێکەوتن بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
وتیشی، پێش ھەر ھەنگاوێک پێویستە سعودیە دەستبەرداری ھاوکاریکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان ببێت و دواتر لەرێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە ھەواڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەو ئاڵۆزییەکانی نێوانیان بدەن.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥