جموجۆڵەکانی روسیا نیگەرانی وڵاتانی خۆرھەڵاتی ئەوروپای لێکەوتۆتەوە

29 ئاب 2017
جموجۆڵە سەربازییەکانی روسیا مەترسی و نیگەرانی وڵاتانی خۆرھەڵاتی ئەوروپای لێکەوتۆتەوە. رۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز" بڵاویکردۆتەوە ئەو وڵاتانە ترسی ئەوەیان ھەیە مانۆڕە سەربازییەکەی روسیا کە بڕیارە  لە ١٤ی ئەیلولی داھاتووەوە دەستپێدەکات  مەترسی لەسەریان درووست بکات.  
رۆژنامەکە رونیشیکردۆتەوە پێشتر روسیا مانۆڕە سەربازییەکانی بەکارھێناوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی راستەقینە, ھەروەک چۆن لە ساڵی ٢٠١٤دا مانۆڕە سەربازییە بچووکەکانی قۆستەوە و نیمچە دوورگەی "کریمیا"ی ئۆکرانیای خستە سەر خاکی وڵاتەکەی. 
بۆیە ھەریەک لە ئۆکراینا و لاتیڤیا و ئیستونیا و لیتوانیاش مەترسی خۆیان لەو بارەیەوە دەربڕیوە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥