رۆبەرت فۆرد: كوردەكان باجی گەورەی ئەو متمانە زۆرە دەدەن بەئەمەریكا هەیانە
گرنگ

19 حوزەیران 2017

وەرگێڕان‌و كورتكردنەوەی: لەتیف فاتیح فەرەج 
رۆبەرت فۆرد كۆتا باڵوێزی ئەمریكا لەسوریا لەچاوپێكەوتنێك باسی  بارودۆخی چەند ساڵی رابردووی سوریاو هەوڵ‌و هەنگاوەكان دەكات لەبارەی چارەسەری ئەو وڵاتە.

رۆبەرت فۆرد باڵیۆزی ئەمەریكا لەدیمەشق‌و یەكێك لەسیاسی‌و ئەكادیمییە ناسراوەكانی چەند ساڵی رابردوو لەرۆژهەڵات باسی ئەو هەڵەو كەموكوڕییانەش دەكات، كە ئەمریكا لەسوریا كردوویەتی، بەتایبەتی لەسەردەمی باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە.

هەروەها سەبارەت كورد رایگەیاندووە "ئەمەریكا كوردی بەس بۆ شەڕی داعش دەوێت‌و دواتر داكۆكیان لێناكات، لەبەرانبەر پەلاماری سوریاو توركیاو ئێران"، كە ئەوەش ناودەنێت "غەباوەتی سیاسی"، ئەوەشی راگەیاندووە، ئەوەی لەگەڵ كورد دەیكەین "نائاكارییەو هەڵەی سیاسییە".

فۆرد پێیوایە ئەمەریكا پێشبینی ئەو پاڵپشتییە بەهێزەی ئێران‌و حیزبوڵڵای نەكردووە بۆ بەشار ئەسەدی سەرۆكی ئەمریكاو لاشیوابووە لەدوا جاردا ئەسەد لاواز دەبێت‌و ناچاری گفتوگۆ دەبێت‌و لەو بارەوە رایگەیاندووە"ئۆباما لێكدانەوەكانی دژی ئەسەد دروست نەبوون"، هەروەها باسی ئەوەش دەكات ئۆباما لەئەمەریكا لەژێر فشاری زۆری كۆماری‌و دیموكراتەكان‌و سورییە ئەمەریكییەكان‌و وڵاتە عەرەبییەكان هەندێك هەنگاوی دژی رژێمەكەی ئەسەد ناوە، دەنا ئەمەریكا لەبری رووخان لەساڵی 2013 لەگەڵ مانەوەی ئەسەد بووەو هەوڵیشیداوە بەهەندێك گۆڕانكاری ریشەیی لەدەسەڵاتەكەی ئەسەد ئۆپۆزسیۆن‌و ئەسەد گفتوگۆبكەن.

ئەوەشی راگەیاندووە "بەم زووانە رەنگە بچێتە ئەدلب، بچێتە قامیشلۆ، روسەكان بۆ ئەمە هاوكاری‌و یارمەتی دەدەن، لەوێش لەگەڵ توركیاو ئێران رێكدەكەوێت بۆ وێرانكردنی كورد".

لەوەڵامی ئەوەدا ئەی ئەمەریكا پارێزگاری لەكورد ناكەن لەو كاتەدا، ئەوەی راگەیاندووە "بڕوا دەكەیت ئەمەریكییەكان لەقامیشلو شەڕبكەن، گوێت لێبووە، یان بیستوتە، بەرپرسێكی ئەمەریكی بڵێت دوای شەڕی داعش پارێزگاری لەرۆژئاوای كوردستان دەكەین".

رۆبەرت جەختیشیكردووەتەوە، ئەمەریكا "پارێزگاری لەكورد ناكات دژی سوپای ئەسەد"، هەروەها رایگەیاندووە "ئەمەریكا كوردی بۆ رزگاركردنی رەققە دەوێت".

ناوبراو نمونەی ئەوەش دێنێتەوە، كە ئەمەریكا لەعێراق دژی سەدام چەندین ساڵ كوردی بەكارهێنا دوا، كە "كوردەكان هەڵەیەكی گەورە دەكەن بڕوایان بەئەمەریكا بێت، چونكە ئەمەریكا سوپای خۆی بۆ داكۆكی لەرۆژئاوای كوردستان بەكارناهێنێت بەشێوەی تەكتیك‌و كاتیش كوردی بۆ شەڕی داعش دەوێت".

باسی رۆڵی گەورەی ئێران‌و روسیاش لەپشتگیری ئەسەدو هیلالی شیعی‌و بابەتگەلی دیكەش دەكات لەدوا جاریشدا رەخنە لەسیاسەتی ئۆباما دەگرێتەوە بەوەی "هیچ خیارێكی بۆ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئێستای نەهێشتووەتەوەو تازە كاتەكەش درەنگە".

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥