قەتەر بەبڕی ٦٤ ملیار دۆلار ھاوکاری گروپە تیرۆریستییەکانی کردوە
گرنگ

19 حوزەیران 2017
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا قەتەر لەماوەی ٥ ساڵدا بەبڕی ٦٤ ملیار دۆلار ھاوکاری گروپە تیرۆریستییەکانی کردووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، لەماوەی نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٥ بنەماڵەی میری قەتەر بەبڕی ٦٤ ملیار دۆلاریان وەک ھاوکاری پێشکەش بە گروپە تیرۆریستی و رێکخراوە توندرەوەکانی کردووە، قەتەریش رەتیدەکاتەوە ھاوکاری گروپە تیرۆریستییەکانی کردبێت.
لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی جەزیرەی سعودی ئاشکرایکردووە.
"عەبدوڵا بن خالد" وەزیری ناوخۆی قەتەر لەساڵی ٢٠١٣ سنورەکانی وڵاتەکەی بۆ ژمارەیەک لە تیرۆریستەکانی ئەفغانستان کردۆتەوە تۆمەتباریشیکردووە بەوەی کەماڵەکەی بۆتە جێگەی خۆحەشاردانی تیرۆریستان .
رۆژنامە سعودییەکە ئاشکرایکردووە ئەندامێکی خێزانی میری قەتەر تۆمەتبارە بەھاوکاریکردنی گروپە تیرۆریسیتییەکان و یەک ملیۆن دۆلار و خانویەک و پاسپۆرتێکی داوە بە ئەبو موسعەب زەرقاوی سەرکردەی پێشووی گروپی تیرۆریستی قاعیدە لەعێراق کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٢ ئەفغانستانەوە ھاتۆتە عێراق.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥