بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

روسیا رەخنە لەھەنگاوەکانی ئیدارەی ئەمریکا بەرامبەر بەکوبا دەگرێت

19 حوزەیران 2017
وەزارەتی دەرەوەی روسیا رەخنە لەھەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئیدارەی ئەمریکا بەرامبەر بەکوبا دەگرێت و پاڵپشتی خۆشی بۆ ھاڤانا دوپات دەکاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەراگەیەندراوێکدا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی ئەو رێکەوتنەی کە لەسەردەمی دەسەڵاتی باراک ئۆبامادا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی ئەمریکاو کوبادا ئیمزاکراوە و رایگەیاندووە ھەڵسوکەوتی ئێستای ئەمریکا بەرامبەر بە کوبا ھاوشێوەی جەنگی ساردە.
ئاماژەی بەوەکردووە ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و کوبا بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانیان ئەوە دەردەخات کە لەماوەی نیو سەدەی رابردوودا ھیچ گۆرانکارییەک لەسیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە کوبا رووی نەداوە
رۆژی شەممە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند،قەدەغەی سەر گەشتکردنی ھاوڵاتیانی ئەمریکا بۆ کوبا و سزاکانی سەر ئەو وڵاتە جارێکی تر کاریان پی دەکرێتەوە،  سەرەرای ئەوەش باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ھاڤانا داناخرێت و بەشێک لە پەیوەندیە بازرگانیەکان و گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیش بەردەوام دەبێت.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥