پرتوگال: 57 کەس بەهۆی ئاگرێکەوە گیانیان لەدەستدا

18 حوزەیران 2017

ئاگرێکی گەورە لە دارستانێکی پرتوگال کەوتەوەو بەهۆیەوە 57 کەس گیانیان لەدەستدا.

حکومەتی پرتوگال رایگه‌یاند، زۆربەی خەڵکەکە لە کاتیکدا گیانیان لەدەستدا لە نێو ئۆتۆمبێلەکانیاندا لە هەوڵی خۆدەربازکردن بوون لە ناوچەی  (Pedrogao Grande)، ٥٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆیمبرا. 

چەندین ئاگرکوژێنەوە لە ناو ئه‌و ٥٩ کەسەدان کە بریندار بوون.

ئەنتۆنیۆ کۆستا سەرۆک وەزیرانی‌ پرتوگال وتی "بەداخەوە، وەک دەردەکەوێت ئەمە گەورەترین ئاگری دارستانە بینیبێتمان لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا".

وتیشی کە ژمارەی قوربانیان لەبەرزبوونەوەدایە. 

جۆرج گۆمێز وەزیری ناوخۆی پرتوگال ڕایگەیاند کە تەرمی ٣٠ کەس لەنێو ئۆتۆمبێلەکانیاندا دۆزراونەتەوەو ١٧ کەسی دیکەش لە نزیک ئۆتۆمبێلەکانیاندا دۆزراونەوە.

بەپێی وتەی ئاژانسەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە، شەش کەس لە پیاوانی ئاگرکوژێنەوە بە سەختی برینداربوون، هەروەها دوو کارمەندی دیکەی ون بوون.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥