ئێران وه‌ڵامی‌ سزا نوێیه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه‌

17 حوزەیران 2017

وته‌بێژ به‌ناوی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران رایگه‌یاند، سزا نوێییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ "دوژمنكارییه‌كانی‌" ئه‌مه‌ریكایدایه‌ دژی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌.

به‌پێی میدیا ئێرانییه‌كان، به‌هرام قاسمی‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پێی رێككه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی‌ چه‌ندین به‌ڵێنی‌ داوه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ته‌واوی‌ جێبه‌جێیان بكات و حكومه‌ته‌كان ناتوانن په‌نا بۆ ئه‌و جۆره‌ بڕیارانه‌ ببه‌ن.

وتیشی‌ هه‌روه‌ها كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران تائیێستا پابه‌ندبوونه‌كانی‌ خۆی‌ جێبه‌جێكردووه‌ و ئاژانسی‌ وزه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیش چه‌ند جارێك دوپاتیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ پابه‌ندن به‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن.

قاسمی‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ جێبه‌جێكردنی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ رێوشوێنی‌ گونجاو ده‌گرێته‌ به‌ر له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی‌ ئێراندا.

وته‌بێژ به‌ناوی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران باسی‌ له‌وه‌كرد، ئه‌وه‌ی‌ ده‌وروژێنرێت له‌باره‌ی‌ توانا سه‌ربازی‌ و موشه‌كییه‌كانی‌ ئێران "كارێكی‌ بێ پاساو نایاساییه‌"، هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ئێران به‌رگری‌ له‌ ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ وڵات ده‌كه‌ن و هیچ رێوشوێنێگ ناتوانێت رێگرییان لێبكات له‌و باره‌یه‌وه‌.

ناوه‌ڕاستی‌ حوزه‌یرانی‌ ئه‌مساڵ كۆنگرێسی‌ ئه‌مه‌ریكا یاسایه‌كی‌ نوێی بۆ سه‌پاندنی‌ سزای‌ نوێی به‌سه‌ر ئێران و روسیادا په‌سه‌ندكرد، هه‌روه‌ها میكانزمێكی‌ په‌سه‌ندكرد بۆ ناچاركردنی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا به‌وه‌ی‌ ره‌مه‌زاندی‌ كۆنگرێس وه‌ربگرێت پێش هه‌ر سوككردنێكی‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥